هاوڕێ نازداره‌که‌م

ئازیزم هه‌میشه‌ پشتم پێ ببه‌سته‌ ... من هه‌موو بوونی خۆم ئه‌خه‌مه‌ سه‌ر کۆشم هه‌تا تۆ ئازیزتر له‌ گیانم سه‌ربخه‌یته‌ سه‌ری ...  هه‌موو هه‌ناسه‌م ئه‌که‌م به‌ باوه‌شێک هه‌تا تۆ تیایدا ئارام بگریت ... هه‌موو ئه‌و توانایه‌ی که‌ له‌ خۆشه‌ویستی دا هه‌مه‌ ، کۆی ئه‌که‌مه‌وه‌و نازی نیگاتی پێ هه‌ڵئه‌گرم ... هه‌موو خۆم ئه‌ده‌مه‌ ده‌ست تۆ هه‌تا بۆ هه‌میشه‌ منت له‌ لا بێت ...  خۆشم ئه‌وێیت .

 

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱۱/٢۸ کاتژمێر ٥:۳٦ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


دڵۆپێک فرمێسکی چاوم به‌سه‌ر په‌ڕه‌که‌دا ئه‌تکێ
هه‌ست ئه‌که‌م به‌ چرپه‌ ئه‌ڵێ
مه‌ینێره‌ با دڵت نه‌شکێ
له‌ نێوان تۆو گریانێکا
به‌ خه‌یاڵه‌وه‌ ڕاماوم
نازانم دوای دڵمکه‌وم
یان چپه‌ی فرمێسکی چاوم 

ڕه‌نج سه‌نگاوی

 


نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱۱/٢٢ کاتژمێر ۸:٠۸ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<