هاوڕێ نازداره‌که‌م

  ئه‌ترسم له‌وه‌ی یه‌کێکی تر بۆنی تۆ بگرێت و گوێی له‌ ترپه‌ی دڵت بێت و تۆیش هۆگری مانه‌وه‌ی ئه‌و بیت ...

ئه‌م ترسه‌ خه‌ریکه‌ من له‌ ناو ئه‌بات ... زۆر نیگه‌رانم ، له‌ چ شوێنێکی چیرۆکه‌که‌دا ماندوو بوویت که‌ وا من لێی تێنه‌گه‌یشتم ....

 

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱۱/٢٩ کاتژمێر ۱٠:٤٢ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


کاتێ که‌ مناڵ بووین دڵمان زۆر گه‌وره‌ بوو به‌ڵام ئێستا زۆر دڵته‌نگین ... خۆزگه‌ هه‌ر ئه‌و مناڵه‌ ئه‌بووین که‌ قسه‌کانی به‌ هۆی نیگایه‌وه‌ ئه‌خوێنرایه‌وه‌ ، به‌ڵام ئێستا هاوار ئه‌که‌ین و که‌س لێمان تێناگات ... سه‌یری دنیا بکه‌ن ... کاتێ که‌ مناڵ بووین له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران ئه‌باری ، ئێستا گه‌وره‌ بووین له‌ چاوومانه‌وه‌ ئه‌بارێت ... که‌ مناڵ بووین هه‌مووان چاووی به‌ فرمێسکیان ئه‌بینین به‌ڵام ئێستاگه‌وره‌ بووین که‌س نایبینێت ... که‌ مناڵ بووین به‌ ئاسانی دڵمان نه‌ئه‌شکا ، گه‌وره‌ بووین و زۆر زوو دڵمان ئه‌شکێ ... که‌ مناڵ بووین هه‌مووانمان به‌قه‌ده‌ر ده‌ خۆش ئه‌ویست به‌ڵام که‌ گه‌وره‌ بووین هه‌ندێکمان هه‌ر خۆش ناوێت هه‌ندێکیشمان تۆزێ خۆش ئه‌وێت و هه‌ندێکیشمان بێ کۆتا خۆش ئه‌وێت ... کاتێ که‌ مناڵ بووین بڕیارمان له‌سه‌ر که‌س نه‌ئه‌دا و هه‌مووان یه‌کسان بوون ، به‌ڵام که‌ گه‌وره‌ بووین به‌ بڕیاری ڕاست و هه‌ڵه‌ ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆیان گۆڕدرا ... خۆزگه‌ ئێستاش هه‌مووانمان به‌قه‌د ده‌ی مناڵی خۆش بوویستایه‌ ... کاتێ که‌ مناڵ بووین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کێکا شه‌ڕمان ببووایه‌ کاتژمێرێ دووای ئه‌وه‌ له‌بیرمان ئه‌چووه‌وه‌ ، به‌ڵام که‌ گه‌وره‌ بووین شه‌ڕه‌کانمان به‌ ساڵیانی ساڵ له‌بیر ناکه‌ین و ئاشت نابینه‌وه‌ ... که‌ مناڵ بووین حه‌زمان ئه‌کرد گه‌وره‌ بین و که‌ گه‌وره‌ش بووین ئاوات به‌ مناڵیمان ئه‌خوازینه‌وه‌ ... کاتێ که‌ مناڵ بووین ده‌ردی دڵمان به‌ ناڵه‌یه‌ک ئه‌ووت هه‌مووان تێئه‌گه‌یشتن . گه‌وره‌ بووین ده‌ردی دڵمان به‌ هه‌زار زمان ئه‌ڵێین که‌س لێمان تێناگات ... کاتێ که‌ مناڵ بووین هاوڕێیه‌تیه‌کانمان هه‌میشه‌یی بوو ، به‌ڵام کاتێ که‌ گه‌وره‌ بووین هاوڕێیه‌تیه‌کانمان کۆتاییان هه‌یه‌ ... کاتێ که‌ مناڵ بووین ، مناڵ بووین ... به‌ڵام کاتێ که‌ گه‌وره‌ بووین ، نه‌ک هه‌ر گه‌وره‌ نه‌بووین ئیتر ته‌نانه‌ت ئه‌و مناڵه‌ش نه‌ماین .


نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱۱/٢٦ کاتژمێر ۱٠:٢۸ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

بگری تۆ ئه‌تووانیت ... ئیتر له‌ لای ئه‌و نامێنیته‌وه‌ ، ئه‌و ئیتر ڕۆیشتووه‌ ، به‌سه‌ ئیتر کۆتایی پێ بهێنه‌ ...
بگری ... ئه‌مه‌ کۆتایی هه‌موو شتێکه‌ . ئازیزه‌که‌ت ئێستا یه‌کێکی تری له‌ دڵدایه‌ بۆیه‌  ئیتر کۆتایی پێ بهێنه‌ ...
ئیتر چاوه‌ڕی مه‌به‌ چونکه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌مێنیته‌وه‌ ، بگری ئیتر ئه‌و نایه‌ته‌وه‌ ...ئه‌و ئێستا دڵی خۆشه‌ و تۆیش  واز له‌م دڵه‌ شکاوه‌ بهێنه‌ و وا مه‌زانه‌ ئه‌و ئاگای لێته‌ ... به‌ ته‌نیا ئه‌مێنیته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌زانی وه‌ک ئه‌و نادۆزیته‌وه‌ ... فرمێسکه‌کانت دێنه‌ خواره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ تۆ ئازیزه‌ و بۆ هه‌میشه‌یی له‌ ناو دڵتدا ئه‌مێنێته‌وه‌ . کاتێ بیری ئه‌که‌یت دڵت گڕ ئه‌گرێ ئه‌ڵێی خۆزگه‌ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌  بۆ لام .... به‌ڵام هیچ ڕێگایه‌کت نیه‌ تۆ ئه‌بێت به‌رگه‌ بگری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ... ئه‌مه‌ کۆتایی هه‌موو شتێکه‌ . ئازیزه‌که‌ت ئێستا یه‌کێکی تری له‌ دڵدایه‌ ...

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱۱/٢٠ کاتژمێر ٥:٠۳ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

دیسانه‌وه‌ گریانێکی به‌ کووڵ ڕێگای هه‌ناسه‌می گرتووه‌ 
دیسانه‌وه‌ هه‌ستی ئازاری جیابوونه‌وه‌
من ئه‌مڕۆ له‌ کوێم و تۆ ئه‌مڕۆ له‌ کوێیت؟!
تۆیش له‌ من په‌رێشانتر نیت
ئه‌م گریانه‌ ته‌واوو بوونی نیه‌
هه‌موو ئازاره‌کانی دنیا به‌ ڕاده‌ی شه‌وێک له‌ ئازاری من نیه‌
له‌ کوێیت هه‌تا یه‌ک شه‌وی ژیانم ببینیت 
له‌ کوێیت ؟؟؟

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱۱/۱ کاتژمێر ٦:٢٩ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<