هاوڕێ نازداره‌که‌م

هێشتا به‌ ته‌نیایی ڕانه‌هاتووم ... ئه‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه‌ هه‌وڵبه‌م ... بووم به‌ دیل له‌ به‌ینی خۆشه‌وویستی و بێ خه‌یاڵیدا ... به‌ بێ تۆ دنیایه‌کی زۆر سه‌یرم هه‌یه‌ ... ئه‌ترسم له‌ ته‌نیاییدا بمرم ... یارمه‌تیم بده‌ با دیسانه‌وه‌ بژیمه‌وه‌ ... لێم نزیکتر ببه‌ره‌وه‌ ... وا هه‌ست ئه‌که‌م خه‌ریکه‌ له‌ناو ئه‌چم ... ناترسی له‌وه‌ی بۆ بینینی تۆ له‌ تاو ئازاری دڵته‌نگیدا بمرم ؟؟؟ ... ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ بم با دنیا هه‌ر بوونی نه‌بێت ... ئه‌مه‌وێت له‌ناوده‌ستی تۆدا هێوه‌ر ببمه‌وه‌ ... پێم بڵی به‌شی من له‌ تۆ جگه‌ له‌م ئازاره‌ چی بووه‌ ؟؟؟ ... جگه‌ له‌ ته‌نیایی ئه‌مشه‌و که‌سیترم نیه‌ ... ئه‌مه‌وێت ئه‌مشه‌و غرورم بخه‌مه‌ ژێر پێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتووانم له‌ تۆ دوور بم ... خه‌ریکم سزای دڵته‌نگیم وه‌رئه‌گرم ... له‌گه‌ڵ تۆدا زۆر به‌خته‌وه‌ر بووم ... بگه‌ڕێره‌وه‌ و دووباره‌ جووانی ببه‌خشه‌ره‌وه‌ به‌ ژیانم ... خوا ئه‌زانێ له‌ تۆ جووانترم نه‌دیووه‌ ... ناترسی له‌وه‌ی بۆ بینینی تۆ له‌ تاو ئازاری دڵته‌نگیدا بمرم ؟؟؟ ...


نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱٢/٢٥ کاتژمێر ۸:٥۱ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

ڕه‌نجاوویت و دڵت لێم پڕه‌ ، ئه‌زانم ... خه‌مباریت و خه‌فه‌تت هه‌یه‌ ، ئه‌زانم ... نیگه‌رانی سبه‌ی له‌گه‌ڵ من بوونته‌ ... خه‌ریکه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ لێم دوور ئه‌که‌ویته‌وه‌و دڵت وه‌رئه‌گریته‌وه‌ ... من حه‌قت ئه‌ده‌مێ ، من لێت تێئه‌گه‌م ... لێدانی هه‌ستت ئه‌خوێنمه‌وه‌ دۆخی باش نیه‌ ... خه‌ریکه‌ ئه‌تدۆڕێنم ئه‌ی هاوار ... خۆم وام کرد نه‌فره‌ت له‌ خۆم بێت ... 
ئه‌و ڕۆژێ منی خۆش ئه‌ویست ڕۆیشت بۆ شوێنێ که‌ که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ ڕۆیشتووه‌ ... هه‌موو چیرۆکه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ بوو زۆر به‌ ئاسانی دڵی دا به‌ یه‌کێکی دیکه‌ ... چیرۆکه‌که‌ی ئێمه‌ زۆر کوورت بوو ... 

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱٢/٢٠ کاتژمێر ۱۱:٢۳ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

زۆر پێم ووتی جێم مه‌ هێڵه‌ ده‌ مکوژێ ده‌ردی ته‌نیایی
با تا سه‌ر بێت خۆشه‌ویستیت با نه‌گات به‌ ماڵئاوایی

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱٢/۱۸ کاتژمێر ۱٠:٠٦ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

وا هەست ئەکەم کەسێک خەریکە خەونی ژیانی من بۆخۆی ئەبات ... خوایه‌ گیان وا بکه‌ هه‌سته‌که‌م هه‌ڵه‌ بێت .

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱٢/٤ کاتژمێر ٦:۱۱ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<