هاوڕێ نازداره‌که‌م

ئه‌گه‌ر ( تۆ )م نه‌بوایه‌ من بێ هۆترین ڕووداوی گه‌ردوون ئه‌بووم ، به‌ڵام ئێستا که‌ ( تۆ )م هه‌یه‌  بووم به‌ به‌هێزترین بیانوو بۆ دروست بوونم ...

 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/٢/۳۱ کاتژمێر ۳:٢۱ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

هه‌ستت پێ ئه‌که‌م چرکه‌ به‌ چرکه‌ له‌گه‌ڵمدایت ... له‌ هه‌موو ساته‌کانی ژیانمدا له‌ لامه‌وه‌یت ... له‌ خه‌ون و بێداریمدا دلم هه‌میشه‌ بۆ تۆ لێ ئه‌دات ... ئه‌مه‌ چ هه‌ستێکه‌ که‌ به‌ بێ تۆ ئارامم نیه‌ ... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ لاشمه‌وه‌ بیت هێشتا هه‌ر بیرت ئه‌که‌م ... تۆ بۆ من زۆر پیرۆزیت هه‌ر کاتێک پێویستیم پێت هه‌بێت له‌ لامه‌وه‌یت ... باوه‌شم مه‌نزڵگایه‌که‌ که‌ هه‌میشه‌ بۆ تۆ کراوه‌یه‌ ...

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/٢/۳٠ کاتژمێر ۱٢:٤٠ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |

دوێنێ شه‌و له‌ خه‌ومدا له‌ گه‌ڵ باران پێشبڕکێمان کرد ... ئه‌و باری و منیش گریام ... باسی تۆم بۆ کرد ... ئه‌و بیری خۆری ئه‌کرد و منیش بیری تۆ .
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/٢/٢٧ کاتژمێر ٥:٠٩ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<