هاوڕێ نازداره‌که‌م

هێشتا به‌ ته‌نیایی ڕانه‌هاتووم ... ئه‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه‌ هه‌وڵبه‌م ... بووم به‌ دیل له‌ به‌ینی خۆشه‌وویستی و بێ خه‌یاڵیدا ... به‌ بێ تۆ دنیایه‌کی زۆر سه‌یرم هه‌یه‌ ... ئه‌ترسم له‌ ته‌نیاییدا بمرم ... یارمه‌تیم بده‌ با دیسانه‌وه‌ بژیمه‌وه‌ ... لێم نزیکتر ببه‌ره‌وه‌ ... وا هه‌ست ئه‌که‌م خه‌ریکه‌ له‌ناو ئه‌چم ... ناترسی له‌وه‌ی بۆ بینینی تۆ له‌ تاو ئازاری دڵته‌نگیدا بمرم ؟؟؟ ... ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ بم با دنیا هه‌ر بوونی نه‌بێت ... ئه‌مه‌وێت له‌ناوده‌ستی تۆدا هێوه‌ر ببمه‌وه‌ ... پێم بڵی به‌شی من له‌ تۆ جگه‌ له‌م ئازاره‌ چی بووه‌ ؟؟؟ ... جگه‌ له‌ ته‌نیایی ئه‌مشه‌و که‌سیترم نیه‌ ... ئه‌مه‌وێت ئه‌مشه‌و غرورم بخه‌مه‌ ژێر پێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتووانم له‌ تۆ دوور بم ... خه‌ریکم سزای دڵته‌نگیم وه‌رئه‌گرم ... له‌گه‌ڵ تۆدا زۆر به‌خته‌وه‌ر بووم ... بگه‌ڕێره‌وه‌ و دووباره‌ جووانی ببه‌خشه‌ره‌وه‌ به‌ ژیانم ... خوا ئه‌زانێ له‌ تۆ جووانترم نه‌دیووه‌ ... ناترسی له‌وه‌ی بۆ بینینی تۆ له‌ تاو ئازاری دڵته‌نگیدا بمرم ؟؟؟ ...


نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱٢/٢٥ کاتژمێر ۸:٥۱ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<