هاوڕێ نازداره‌که‌م

ئێمه‌ هه‌موومان مامه‌ڵه‌ به‌ ژیانه‌وه‌ ئه‌که‌ین . له‌گه‌ڵ خۆیشمان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خۆشمان ئه‌وێن مامه‌ڵه‌ ئه‌که‌ین ... ئه‌گه‌ر لێم نه‌بووریت ، ئه‌وا لێت نابوورم ... خیانه‌تم لێ بکه‌یت ، خیانه‌تت لێ ئه‌که‌مه‌وه‌ ... خراپه‌م به‌رامبه‌ر بکه‌یت ، خراپه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌که‌مه‌وه‌ ... درۆم له‌گه‌ڵ بکه‌یت ، درۆت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌مه‌وه‌ ... هه‌میشه‌ به‌و جۆره‌ بچوک ئه‌مێنینه‌وه‌ به‌ بێ هیچ ئه‌زموونێکی به‌ نرختر . با ئه‌وه‌ بزانین که‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ باشدا باش بین و له‌گه‌ڵ خراپدا ، خراپ ئه‌وا هیچ هونه‌رێکمان نه‌کردوه‌ به‌ڵکو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و ئه‌یکات من نه‌یکه‌م هونه‌ره‌ . کرده‌وه‌ی ڕاست زانین هونه‌ره‌ .


نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٢/۱/۱۱ کاتژمێر ٩:٥٤ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<