هاوڕێ نازداره‌که‌م

له‌ چاخی سه‌هۆڵیندا زۆرێک له‌ ئاژه‌ڵه‌کان ڕه‌ق بوونه‌وه‌و له‌ناو چوون . ژیژکه‌کان هه‌ستیان به‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ کرد و بڕیاریان دا هه‌تا له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ یه‌کتر بپارێزن ، به‌ڵام به‌ دڕکه‌کانیان یه‌کتریان بریندار ئه‌کرد به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی که‌ زیاتر له‌ یه‌ک نزیکتر ئه‌بوونه‌وه‌ هه‌تا گه‌رمتر ببنه‌وه‌ . له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بڕیاریاندا هه‌تا له‌یه‌کتر دوور بکه‌ونه‌وه‌ به‌ڵام له‌ سه‌رما ڕه‌ق ئه‌بوونه‌وه‌و له‌ناو ئه‌چوون بۆیه‌ ناچار بوون یان دڕکی هاوڕێکانیان هه‌ڵبژێرن یان به‌وه‌ ڕازی بن وه‌چه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مێنێت . ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای یه‌کتر و دیسانه‌وه‌ نزیکتر بوونه‌وه‌ و فێر بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و برینانه‌دا بژین که‌ له‌ ئه‌نجامی هاوڕێیه‌تی نزیکه‌وه‌ دروست ئه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌رمی هاوڕێکه‌ی گرنگتره‌ و به‌و جۆره‌ زیندوو ئه‌میننه‌وه‌ ... 
باشترین په‌یوه‌ندی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ که‌سانێکی بێ هه‌ڵه‌ و بێ که‌مووکورتی له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ بکاته‌وه‌ ، به‌ڵکو باشترین په‌یوه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ فێر بێت که‌ له‌ که‌مووکورتی هاوڕێکه‌ی ببوورێت و ستایشی باشیه‌کانیان بکات .
 
                           
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٢/٢/٢۳ کاتژمێر ۱:٠٢ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<