هاوڕێ نازداره‌که‌م

ئه‌ڕه‌نجێم له‌و که‌سانه‌ی که‌ بوون به‌ڵام بوونیان نه‌سه‌لماند ... ئه‌ڕه‌نجێم له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گوێیان له‌ هاواری خه‌مه‌کانم نه‌بوو ... من لێیان ئه‌ڕه‌نجێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی ڕۆژه‌ ناخۆشه‌کانم نه‌بوون و هه‌ستیان به‌ ئازاری ناخم نه‌کرد ... ئه‌ڕه‌نجێم له‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕۆژێک من په‌نای هه‌ستیان بووم و ئه‌مڕۆ زۆر به‌ ئاسانی منیان له‌ بیر کرد ... من ته‌نانه‌ت له‌ خۆیشم ئه‌ڕه‌نجێم ، له‌ هه‌موو هه‌سته‌ پاکه‌کانم بۆیان که‌ منیان پێ وورد کرد ئه‌ڕه‌نجێم ... ئه‌ڕه‌نجێم و که‌س نیه‌ هه‌ست به‌ ڕه‌نجاندنی دڵی من بکات .

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱٢ کاتژمێر ٧:٠٤ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<