هاوڕێ نازداره‌که‌م

ده‌نگت ته‌نیا په‌نای هه‌ستی منه‌ ، کاتێ که‌ گوێم له‌ ده‌نگت ئه‌بێت هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ئه‌که‌م . حه‌ز ئه‌که‌م هاوار بکه‌م هه‌تا ده‌نگی هاوڕێیه‌تیمان به‌ گوێی هه‌مووان بگه‌یه‌نم . له‌وانه‌یه‌ بڕوا نه‌که‌یت به‌ڵام به‌ بینینت گریانم دێت و بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئازار نه‌چێژیت به‌ر له‌ گریانه‌کانم  ئه‌گرم . ته‌نیا یه‌ک شت ئارامم ئه‌کاته‌وه‌ " قسه‌ کردن له‌گه‌ڵ تۆدا " ... به‌ پاکی خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ سوێندت ئه‌ده‌م مه‌هێڵه‌ دووریه‌کان له‌مه‌ زیاتر ببن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترس له‌ ڕودانی ئه‌م ڕووداوه‌ خه‌ریکه‌ من ئه‌کوژێت . نیگه‌رانم له‌وه‌ی که‌ ئه‌م دووریانه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر ببێت که‌ ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆیشتنت نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌و ماڵئاواییه‌کم لێ نه‌که‌یت . حه‌ز ئه‌که‌م به‌ زووترین کات بگه‌ڕێیته‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی گووڵه‌کانی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبوه‌رن و نیگه‌رانیه‌کانم له‌ پێم بخه‌ن . چاوه‌ڕوانی تۆی ئازیزتر له‌ گیانمم هه‌ر کاتێ له‌ هه‌ر شوێنێ که‌ پێت کرا ...

 

 

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱٢ کاتژمێر ۱٢:٥٥ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<