هاوڕێ نازداره‌که‌م


بڕوا کردنی بۆ من زۆر سه‌خته‌ خه‌ریکن تۆم لێ ئه‌سێنن ... بڕوا کردنی بۆ من زۆر سه‌خته‌ ئیتر هاوڕێت نه‌بم ... سه‌خته‌ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌وانه‌ی حه‌ز به‌ گریان بکه‌یت و ئیتر که‌ست نه‌بێت بۆی باس بکه‌یت ... سه‌خته‌ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ چاوه‌کانت ... سه‌خته‌ ئیتر گوێم له‌ ئاهه‌نگی ده‌نگت نه‌بێت ... کێ وه‌ک خۆت ئه‌مه‌ ئه‌زانێ ... کێ وه‌ک من بۆت ئه‌مرێت ؟ ... یه‌کێ ئه‌یه‌وێ تۆ له‌ من بسێنێ ... یه‌کێ که‌ تۆی وه‌ک من خۆش ناوێ ... یه‌کێ ئه‌یه‌وێ تۆ من به‌ ته‌نیا به‌ جێبهێڵی ... له‌ جیاتی من هاوڕێی ئه‌و بیت ... یه‌کێ ئه‌یه‌وێ تۆ له‌ من بسێنێ ... یه‌کێ که‌ تۆی وه‌ک من خۆش ناوێ ...
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ٩:۱٤ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<