هاوڕێ نازداره‌که‌م


بیر له‌وانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ هه‌رگیز فرسه‌تى کۆتا نیگا و کۆتا ماڵئاواییان ده‌ست نه‌که‌وت . بیر له‌وانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ له‌کاتى ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌دا ووتیان ڕۆژێکى باشت هه‌بێت و هه‌رگیز ڕۆژیان نه‌بوو به‌ شه‌و . بیر له‌وانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ ووتیان " بابه‌ زوو بگه‌ڕێره‌وه‌ " ، تا ئێستاش دانیشتوون و چاوه‌ڕێن . بیر له‌و هاوڕێیانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ ئیترهه‌لى له‌باوه‌ش گرتنى یه‌کیان نه‌ماوه‌ و خۆزگه‌ زووتر ئه‌مه‌یان بزانیایه‌ ... بیر له‌و خه‌ڵکانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر بابه‌تى هیچ و بێ بنه‌ما به‌رامبه‌ر یه‌ک ئه‌وه‌ستنه‌وه‌ و دواییش غروریان ڕێگر ئه‌بێت له‌ ووتنى داواى لێبوردن و ئێستاش درزێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ . من بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌ هیچ نیشانه‌یه‌کیان بۆ مردن پێوه‌ دیار نه‌بوو و کتوپڕ و له‌ناکاو چاویان له‌ جیهان داخست پرسه‌ ئه‌گرم .من بۆ هه‌موو ئه‌و به‌جێماوانه‌ى که‌ خه‌مناک دانیشتوون و هه‌رگیز نه‌یان ئه‌زانى که‌ ئه‌وه‌ کۆتا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى گه‌رمه‌ که‌ بۆ یه‌کى ئه‌که‌ن و ئێستا دڵته‌نگ و خه‌مناکى له‌ده‌ست ڕۆیشتوه‌کانی خۆیان دانیشتوون ئه‌گریم ... بیر له‌و که‌سانه‌ى ده‌وروبه‌رتان بکه‌نه‌وه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ زیاتر له‌ هه‌مووان خۆشتان ده‌وێن ، هه‌ل بۆ داواى لێبوردن به‌ گرنگ و گرانبه‌ها بزانن ، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر که‌سێ که‌ به‌رامبه‌ر به‌و دووچارى هه‌ڵه‌ بوون . به‌هاى چرکه‌کانى خۆتان بزانن . ته‌نانه‌ت یه‌ک چرکه‌ش له‌وه‌ى که‌ ئه‌وان خۆیان ئاگایان له‌ دڵى ئێوه‌یه‌ له‌ کیس مه‌ده‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رئیتر ئه‌وان نه‌بن ، بۆ ده‌ربڕینى په‌شیمانى زۆر دره‌نگ ئه‌بێت . دوێنێ ڕۆیشتوه‌ ، داهاتوو له‌وانه‌یه‌ هه‌رگیز نه‌بێت ، چرکه‌ى ئێستا ته‌نیا فرسه‌تێکه‌ که‌ بۆ چاودێرى کردن له‌ خۆشه‌ویسته‌کانت هه‌ته‌ ... تۆزێ بیر بکه‌ره‌وه‌ .
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ۱٠:٠٦ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<