هاوڕێ نازداره‌که‌م


کاتێ دێیت ، ده‌نگی پێت له‌ هه‌موو شه‌قامه‌کانه‌وه‌ ئه‌بیستم ... نه‌ک له‌ شارێکی دووره‌وه‌ به‌ڵکو له‌ هه‌موو دونیاوه‌ ئه‌یبیستم ... هه‌رچی شه‌قامه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گاته‌وه‌ به‌ دڵی من ... تۆ هه‌موو که‌سی منیت ، به‌ بێ تۆ هه‌ناسه‌م پێ نادرێت ... ئه‌گه‌ر تۆم هه‌بێت به‌ هه‌موو شتێک ئه‌گه‌م ... ئه‌گه‌رتۆم نه‌بێت باسی دڵم بۆ کێ بکه‌م ؟! ... بۆ کێ گووڵه‌کان له‌ خه‌و هه‌ڵبستێنم ؟! ... مه‌گه‌ر من ئه‌توانم بێ تۆ بژیم ؟! ... تۆ ژیانێکی نوێی بو من ، تۆ هه‌ناسه‌کانمیت ... تۆ هه‌موو که‌سی منیت ، به‌ بێ تۆ هه‌ناسه‌م پێ نادرێت ...
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ۱٠:۱۱ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<