هاوڕێ نازداره‌که‌م


خۆشم ئه‌وێیت به‌قه‌د هه‌موو مرۆڤه‌کان ... خۆتت گه‌یانده‌ لوتکه‌ی دڵم و له‌ ناکاو خۆتت وون کرد ... بۆ وات کرد بێ وه‌فا ؟!... له‌ چاوی من دوور مه‌که‌وه‌ره‌وه‌ ... ته‌نیام مه‌که‌ ، به‌ ته‌نیا مه‌ڕۆ ... تۆ هه‌تا ئاسمان ئه‌فڕییت ... منیش ماندوو و بێ په‌ڕ و باڵم ... ئه‌گه‌ر دره‌نگ بگه‌ڕێیته‌وه‌ ... ئیتر هیچ نیشانه‌یه‌ک له‌ من نادۆزیته‌وه‌ ... من وه‌کو هه‌ورێکی ڕێبوار له‌ شه‌وه‌وه‌ هه‌تا به‌ره‌ به‌یان ئه‌بارێم ... که‌چی ده‌ریاش به‌ دوای دڵۆپه‌ ئاواره‌کاندا ناگه‌ڕێت ... هه‌ڵۆش جێمدێڵێت ...خۆشم ئه‌وێیت به‌قه‌د هه‌موو مرۆڤه‌کان ... ته‌نیام مه‌که‌ ... ته‌نیام مه‌که‌ ...
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ۱٠:۱٤ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<