هاوڕێ نازداره‌که‌م


سڵاو ئازیزی به‌ سۆز ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت به‌ساقه‌ت بم ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت پێکه‌نینه‌کانت له‌ ناو ئه‌م نوسینانه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت شه‌و به‌ هێواشی بڕۆم بۆ ئاسمان و ئه‌ستێره‌ت بۆ لێبکه‌مه‌وه‌ ؟ ...ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت پێت بڵێم زۆرم خۆش ئه‌وێیت ... تۆیش پێم بڵێیت منت خۆش ئه‌وێت ، ئه‌وسا من ببم به‌ باران و بۆت ببارم ؟ ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت وا هه‌ست بکه‌م به‌ ڕۆیشتنت دڵم ناشکێنی ؟ دیسانه‌وه‌ وه‌ره‌وه‌ بۆ بینینم ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت به‌و چاوه‌ جوانانه‌ت دیسانه‌وه‌ سه‌یرم بکه‌یته‌وه‌ ؟... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت به‌ پشت به‌ستنم به‌ تۆ له‌ ژیانمدا پێش بکه‌وم ؟ ... ئه‌گه‌ر داوای ڕۆحیشم بکه‌یت ئه‌تده‌مێ ته‌نها مه‌ڵێ بڕۆ ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت هه‌موو شه‌وێک بێمه‌ ناو خه‌ونه‌کانت ؟... له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ گووڵ بارانت بکه‌م ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت ؟؟؟ پێم بڵێ که‌ ڕوخسه‌تم ئه‌ده‌یتێ باش؟؟؟ له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌تا ئاسمان ئه‌ڕۆم ... له‌گه‌ڵ تۆدا مرۆڤێکی ترم ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت هه‌تا پێت بڵێم تۆ له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتوویت ... فریشته‌کان ئه‌ناسیت له‌ زمانیان تێ ئه‌گه‌یت ... ڕوخسه‌تم پێ ئه‌ده‌یت ئیتر لێت دوور نه‌که‌ومه‌وه‌ ؟...
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ۱٠:۱٦ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<