هاوڕێ نازداره‌که‌م


له‌ تاریکی ئه‌م شه‌وانه‌دا من له‌ یادی تۆدام ... تۆ له‌ خه‌ودایت و ئاگات لێم نیه‌ من چۆن ئه‌گریم ... تۆ به‌ هه‌ستم پێئه‌که‌نیت و نازانیت من چی ئه‌چێژم ... تۆ دڵخۆشیت و من به‌مه‌ دڵخۆشم ... به‌ڵام تۆ ئاگات له‌ خه‌می ناو چاوی من نیه‌ ... تۆ چی له‌ مرۆڤ و هه‌ستی ئه‌زانیت ؟ ... من پڕم له‌ ئازار ... تۆ چ شتێک له‌ هه‌نیسک ئه‌زانیت ؟ ... تۆ له‌ ته‌نیایی و گریان ،تۆ له‌ مرۆڤی شه‌رمه‌زار چ شتێک ئه‌زانیت ؟ ...له‌ ناو کۆڵانی تاریک و له‌ ناو سێبه‌ر مانه‌وه‌ بۆ بینینی تۆ پاڕانه‌وه‌ ... له‌مه‌ تێبگه‌ ... تۆ له‌ خه‌ودایت و منیش ئه‌گریم ..

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ۱٠:۱۸ ‎ق.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<