هاوڕێ نازداره‌که‌م


ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ ووته‌ی ناشرین برینداریان کردوی پێیان بڵێ :
پێیان بڵێ :
که‌ تۆ ئه‌وانت له‌ بیرکردووه‌ 
... 
پێیان بڵێ :
تۆش رۆژێک پشتگوێیان ده‌خه‌یت و جێیان دێلیت وه‌کو چۆن ئه‌وان پشتگۆیان خستیت . ته‌مه‌نیش هه‌رگیز بۆدواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌

پێیان بڵێ :
زۆر له‌دوایاندا گریام تا ئه‌وکاته‌ی گه‌یشتمه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ ئه‌وان مردوون

پێیان بڵێ :
رۆیشتنی ئه‌وان وای له‌ تۆ کرد دووباره‌ خۆت بدۆزیته‌وه‌ 

پێیان بڵێ :
هه‌موو ئه‌و چه‌قوویانه‌ی له‌ پشتیان داوی ده‌رت کردوون و دووباره‌ له‌دایک بوونی خۆت راگه‌یاندووه‌ 

پێیان بڵێ :
چیترله‌ وێستگه‌کانی چاوه‌ڕوانیدا له‌سه‌ریان ناوه‌ستیت و له‌نێو هاتووه‌کان و له‌ناو قه‌ڕه‌باڵغیدا به‌دوایاندا ناگه‌ڕێیت 

پێیان بڵێ :
ئه‌و شوێنه‌ی له‌ بیره‌وه‌ریتدایه‌ شوێنی ئه‌وان نییه‌ و هیچت له‌وان نه‌ماوه‌ ته‌نها رابردوو نه‌بێ 

پێیان بڵێ :
ئه‌وان له‌ساته‌کانی برین و ئازاردا وه‌ک خوێن له‌له‌شت هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.. و وه‌کو باڵنده‌ش ئازادت کردوون و هه‌موو ده‌رگاکانت داخست و به‌ڵێنت به‌خۆتدا که‌ ده‌رگای خۆت بۆ هیچ که‌س نه‌که‌یته‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ نه‌بێت که‌ شایانی هاوڕێیه‌تین

پێیان بڵێ ..
به‌لکو هیچیان پێ مه‌ڵێ ... به‌ بێده‌نگییه‌وه‌ پێشوازییان لێ بکه‌ .. چونکه‌ هه‌ندێ جار بێ ده‌نگی توانایه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ گوزارشت کردن له‌و شتانه‌ی پیت و وشه‌کان ناتوانن ده‌ریببڕن
 
نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩٠/۱٠/۱۳ کاتژمێر ۱٢:٢۸ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<