هاوڕێ نازداره‌که‌م

کاتێ که‌ ئاسمانت له‌ من سه‌ند ، خۆشی فڕینیشت له‌ من سه‌ند ... ڕوناکی خۆرت لێ سه‌ندم ، نیگای مانگت لێ سه‌ندم ... چاو داگرتنی ئه‌ستێره‌کانت لێ سه‌ندم ، دڵمت له‌ ناو برد و من مامه‌وه‌ و ده‌ریایه‌ک ... تۆ منت به‌ که‌ڵه‌کێکی دار خسته‌  ناو ده‌ریاوه‌ ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ منت به‌ ته‌نیا جێ هێشت ... به‌ که‌ڵه‌کێکی دار له‌ناو ده‌ریادا ترسام ، قاچم ته‌ڕ بوو ، هه‌ستم به‌ کوون بوونی که‌ڵه‌که‌که‌ کرد ... که‌ڵه‌که‌که‌ نووقم بوو و منیش به‌ ته‌نیا له‌ناو ئه‌و ده‌ریا پانه‌دا مامه‌وه‌ ، باران باری و من له‌ناو ده‌ریادا خنکام ... جارێکی تر منت له‌ ناو برد ، تۆ ده‌ریاشت له‌ من سه‌ند .

نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۳/۱٧ کاتژمێر ۳:٢٠ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<