هاوڕێ نازداره‌که‌م


کاتێ که‌ مناڵ بووین دڵمان زۆر گه‌وره‌ بوو به‌ڵام ئێستا زۆر دڵته‌نگین ... خۆزگه‌ هه‌ر ئه‌و مناڵه‌ ئه‌بووین که‌ قسه‌کانی به‌ هۆی نیگایه‌وه‌ ئه‌خوێنرایه‌وه‌ ، به‌ڵام ئێستا هاوار ئه‌که‌ین و که‌س لێمان تێناگات ... سه‌یری دنیا بکه‌ن ... کاتێ که‌ مناڵ بووین له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران ئه‌باری ، ئێستا گه‌وره‌ بووین له‌ چاوومانه‌وه‌ ئه‌بارێت ... که‌ مناڵ بووین هه‌مووان چاووی به‌ فرمێسکیان ئه‌بینین به‌ڵام ئێستاگه‌وره‌ بووین که‌س نایبینێت ... که‌ مناڵ بووین به‌ ئاسانی دڵمان نه‌ئه‌شکا ، گه‌وره‌ بووین و زۆر زوو دڵمان ئه‌شکێ ... که‌ مناڵ بووین هه‌مووانمان به‌قه‌ده‌ر ده‌ خۆش ئه‌ویست به‌ڵام که‌ گه‌وره‌ بووین هه‌ندێکمان هه‌ر خۆش ناوێت هه‌ندێکیشمان تۆزێ خۆش ئه‌وێت و هه‌ندێکیشمان بێ کۆتا خۆش ئه‌وێت ... کاتێ که‌ مناڵ بووین بڕیارمان له‌سه‌ر که‌س نه‌ئه‌دا و هه‌مووان یه‌کسان بوون ، به‌ڵام که‌ گه‌وره‌ بووین به‌ بڕیاری ڕاست و هه‌ڵه‌ ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆیان گۆڕدرا ... خۆزگه‌ ئێستاش هه‌مووانمان به‌قه‌د ده‌ی مناڵی خۆش بوویستایه‌ ... کاتێ که‌ مناڵ بووین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کێکا شه‌ڕمان ببووایه‌ کاتژمێرێ دووای ئه‌وه‌ له‌بیرمان ئه‌چووه‌وه‌ ، به‌ڵام که‌ گه‌وره‌ بووین شه‌ڕه‌کانمان به‌ ساڵیانی ساڵ له‌بیر ناکه‌ین و ئاشت نابینه‌وه‌ ... که‌ مناڵ بووین حه‌زمان ئه‌کرد گه‌وره‌ بین و که‌ گه‌وره‌ش بووین ئاوات به‌ مناڵیمان ئه‌خوازینه‌وه‌ ... کاتێ که‌ مناڵ بووین ده‌ردی دڵمان به‌ ناڵه‌یه‌ک ئه‌ووت هه‌مووان تێئه‌گه‌یشتن . گه‌وره‌ بووین ده‌ردی دڵمان به‌ هه‌زار زمان ئه‌ڵێین که‌س لێمان تێناگات ... کاتێ که‌ مناڵ بووین هاوڕێیه‌تیه‌کانمان هه‌میشه‌یی بوو ، به‌ڵام کاتێ که‌ گه‌وره‌ بووین هاوڕێیه‌تیه‌کانمان کۆتاییان هه‌یه‌ ... کاتێ که‌ مناڵ بووین ، مناڵ بووین ... به‌ڵام کاتێ که‌ گه‌وره‌ بووین ، نه‌ک هه‌ر گه‌وره‌ نه‌بووین ئیتر ته‌نانه‌ت ئه‌و مناڵه‌ش نه‌ماین .


نوسراوه‌ له‌ ۱۳٩۱/۱۱/٢٦ کاتژمێر ۱٠:٢۸ ‎ب.ظ له‌ لایه‌ن shaima jaff بۆچوونه‌کان () |


قالبى وێبلاگ : قالبى وێبلاگ

<